Mittwoch, 4. Februar 2009
شیعری: ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
له به‌ر چاوی به‌د له ترسی به‌دکار دڵ خۆم ئه‌که‌مه گۆڕی یادگار به فرمێسکی وشك به ناڵه‌ی بێ ده‌نگ دێنمه له‌رزین ته‌ختی کردگار ژیان به لاتی و بێ ده‌سه‌ڵاتی هیچ درۆی نه‌بێ سه‌د مه‌رگه‌ساتی مرۆڤ به‌دیلی بژی خۆشه یان بمرێ بۆ خۆی وه به‌رزی وڵاتی مه‌ژی بۆ مردن بمره بۆ ژیان چۆن قازانج ئه‌که‌ی تانه‌که‌ی زیان له زڕه‌ی زنجیر دڵت نه له‌رزێ پێوه‌ند بۆ له شه نه‌وه‌ك بۆ گیان شیرین ئه‌زانم که تۆش زامداری وه‌ك من عه‌وداڵی غونچه‌ی به‌هاری هیوای تۆ یه‌که هیوای من هه‌زار من بێزار نه‌بم تۆ بۆ بێزاری بێ دابنیشین له بن هه‌ناران کۆڕی ببه‌ستین چۆن مه‌ی گوساران باساتێ ناوی له یادا نه‌بێ مه‌رگی جوانان گریه‌ی هه‌ژاران دڵه شیرین ڕۆیی بڕۆ به شوێنی که شیرین ڕۆیی بۆ تۆ بمێنی به‌ڵێن بێ ئیتر نه‌تناسم هه‌تا موژده‌ی ئازادی گه‌لم بۆ دێنی
Abonnieren
Kommentare zum Post (Atom)
Keine Kommentare:
Kommentar veröffentlichen