Samstag, 3. Oktober 2009

توركیا و مه سه له ی كورد

مامۆستا حاجی جوندی



دوای روخانی ئۆسمانی و دامه زرانی كۆماری توركیا له سالی 1923 تا چه ند سال له وه پێشتریش توركه كان ده یانگوت، نه ته وه یه ك به ناوی كورد له توركیا نیه، ئه وه به س
نه بوو هه روه ها له هیچ ولاتێكی دیكه ش بۆ وان كورد وجودی نه بوو.ئه مه سیاسه تی
ره سمی كۆماری توركیا بوو.بو ئیسباتی ئه م ته ئۆریه به ده یان پرۆفوسۆر و پیاوی علمانی تورك ته ئۆریان ده ر ده كرد.
(له ساله كانی 60 له قاهیره رادیۆیه كی كوردی دامه زرا،به بیستنی ئه وه ، ده وله تی توركیا زۆر توره ده بی وه فه وری هه یه تێك بو میسر به رێ ده كه ن و داوا له میسر ده كه ن كه ئه م رادیۆیه دابخه ن.ده وله تی میسر به نۆێنه ری توركیا ده لێ باشه مه گه ر كورد له توركیا هه ن،نۆێنه ری توركیا دلێ نه خێر شتێك به ناوی كورد نیه له توركیایه، له ولام دا پێیان ده لێن مادام كورد له توركیا نیه ئێوه بۆ چی ناره حه ت و تووره بوون(.
به لام ئێستا ده وله تی توركیا ده لێ،كوردهه ن و مه سه له ی سه ره كی توركیا
مه سه له ی كورده و رێگای چاره سه ریش هه ر سیاسیه.
جیگای خۆشحالیه ،كورد پێشوازی له م هه نگاوه ی ده وله تی توركیا ده كا،وه كورد هه میشه به دوای چاره سه ری سیاسیدا گه راوه. هه مومان باش ده زانین سیاسه تی تورك له
به رانبه ر كورد دا چبووه :كۆماری توركیا بۆ له ناوبردنی كورد له هه مو ئیمكاناتی داخلی و خارجی كه لكی وه رگرتووه،هه مو ئیمكانی سه ربازی خۆی به كارهێناوه.تا ئێستا 4 قیامی گه وره و ده یان قیامی چوكه ی كورد به شێوه یێكی درندانه سه ركوت كراون،به 100 دان
هه زار ئینسان كوژراون و ته بئید كراون و زیندانی كراون(به گویره ی ئاماری ره سمی
ده وله تی توركیا له سالی 1990 تا 1998 ،18500 كه س بێسه ر و شون كراون و 4 هه زار گوند چۆل كراون و سوتێندراون)تا ئێستاش ئۆپه راسیۆنی سه ربازی له داخل و خارجی توركیا به دژی گه لی كورد به رێوه ده چێ.تا ئێستاش مندالانی كوردبۆ خاتری ئه وه یكه به ردیان هاویشتوته نه فه ربه ری سوپای توركیا له زینداندان و دادگا سه زای بۆ بریون.
باشه هۆی ئه م گۆرانه چیه (kûrt açlimi)بۆ هاته گۆرێ؛به نه زه ری من ئه مه تاكتیكه،چاره سه ری مه سه له ی كورد بۆ ده وله تی توركیا ستراتێژیك نییه به لكو فه قه ت تاكتیكه،چونكه ئه و سیاسه ته ی كه تا ئێستا بكار ده هێنا به بۆنبه ست گێشتوه ، هیچ چاره ی دیكه ی نییه وه له به رانبه ر فشاری خارجی و داخلیدا ناتوانێ خۆرابگرێ،ئامریكا و
یه كێتی ئۆروپا فشارێك زۆری بو دێنن،به میلیۆن دۆلار كرێدی له ئۆروپا وه رگرتووه بۆ ئه وه ی مه سه له ی ئابۆری و سیاسی خۆی چاك بكا كه بتوانه ببێ به ئه ندامی ئۆروپا؛لایدیكه ئامریكا به خۆی له ناو قه زیه كه دایه،باش ده زانێ بێ چاره سه ری مه سه له ی كورد، ناوچه ی خاوه رمیانه ئارام نابێ.ئه نه رژی و ئاو دو شتی زۆر پێویستن، بۆ جیهانی روژئاوا
نه فت و گاز زۆر موهیمه كه گوزه رگاكه ی كوردستانه، بۆ عه ره به كان ئاو زۆر موهیمه كه
سه رچاوه كه ی كوردستانه.ئارام بونی ناوچه كه به قازانجی هه مولایه كه،جا بۆیه فشاری ده خه نه سه ر توركیا.(باش له بیرمه بێش شه ری كوڤێت رێبه ری شه هید دۆكتۆر
شه ره فكه ندی ته حلیلێكێ ورد و ده قیقی بۆ ئایه نده ناوچه ئاماده كردبوو،ده یگۆت ئێستا مه نافعی كورد و ئامریكا یه ك دگرێ ده بێ ئێمه پشتیبانی له سیاسه تی ئامریكا بكه ین،تاكو بتوانین به قازانجی خۆمان كه لك وه رگرین( پرۆژه ی دێمۆكراتیزه كردنی خاوه رمیانه به قازانجی كورده.
فشاری داخلی زۆر گرینگه چۆنكه سیاسه تی درۆ، ئینكار و ئاسمیلاسیۆن ئیدی به گوێ
كه سدا ناچێ. دیانگۆت مه سه له یه كی به ناوی مه سه له ی كورد نیه،فه قه ت
مه سه له ی تێرۆره ئه وه ش مه مه دجك تاچه ن رۆژی دیكه خلاسی ده كا.به لام دیتمان
ئه و كێشه یه رۆژ به رۆژ زۆرتر و قولتربوو،هه مو رۆژێ ناشتنی جه نازه ی ئه فسه ر و
سه ربازه كانیان بو به ژیانی رۆژانه ی خه لك.ئه و مه مه دجیكه ی كه ده یان گوت(نامرن ماندو نابن برسی نابن ناترسن سه رمایان نابێ( له به ر خۆف و ترس و جنایاتێك كه له كوردستان كردویانه له باری روحییوه تێكچون به ده یان ئه فسه ر و سه رباز خودكوشیان كردوه.
له هه موی موهیمتر هه لبژاردنه كانی شاره داری له 29.03.2009 نیشانی دا، هیچیه ك له پارته كانی تورك له كوردستان ده نگیان نه هێنا،فه قه ت ئا.ك.پ. نه بێ ئه ویش له به ر
هوڤیه تی ئیسلام بوونی، د.ت.پ. سه د دانه شارداری وه رگرت.ئێستا له هه مو ئیداره ی شاره داریدا قسه كردن به كوردیه،نامه ی ره سمی به زبانی توركی و كوردی
ده نووسرێ،نامیلكه ی توریزم به توركی و كوردی نوسراوه،كلاسی زمانی كوردی و رۆزنامه و رادیۆ و تێله ڤیزیۆنی مه حه لی به كوردی په خش ده بن،ئه م وه زه ده وله تی توركیای ترساند،ئه گه ر وا به رده وامبێ ده سه لاتی ده وله ت له كوردستان نامێنێ.
جابۆیه ده وله تی توركیا مه جبوره تاكتیكه ك به كاربێنێ، به هێندێك شتی سه ره كی وه كو ئه وه ی ئیجازه بدرێ ته له ڤیزیونی شه خسیش به كوردی به رنامه په خش بكه ن،نێوی شار و گونده كانی كه كرابون به توركی دیسان بكرێن به كوردی، له هێندێك دانیشگا كان دا
به شی كوردۆلۆژی بكرێ،له پۆلی سه ره تایی دا زمانی كوردی بكرێ به زمانی هه لبژاردن.له به رامبه ردا نیرۆی چه كداری كورد له به ین به رێ و خه باتی كورد پاسیفیزه و بێ ده نگ بكا.
ئه گه ر ئا.ك.پ به راستی ده یهه وێ مه سه له ی كورد حه ل بكا باشترین چاره سه ری
فه ده رالیزمه.

Keine Kommentare: