Montag, 15. Dezember 2008

هه ر كوردم

هه ر كوردم

به ده ربه ده ری یان له ماڵی خۆم

له خاكی عرب، له ئێران و ڕۆم

كۆك و پۆشته بم، ڕووت و ڕه جاڵ بم

كۆشكم ده قات بێ، وێرانه ماڵ بم

ئازا و ڕزگار بم شادان و خه ندان

یان زنجیر له مل له سووچی زیندان

ساغ بم جحێڵ بم گوێ سوانان

یان زار و نزار له نه خۆشخانان

دانیشم له سه ر ته ختی خونكاری

یان له كۆڵانان بكه م هه ژاری

كوردم و له ڕێی كورد و كوردستان

سه ر له پێناوم گیان له سه ر ده ستان

به كوردی ده ژیم به كوردی ده مرم

به كوردی ده یده م وه رامی قه برم

به كوردی دیسان زیندوو ده بمه وه

له و دنیاش بۆ كورد تێ هه ڵده چمه وه

مامۆستا * هه ژار

Keine Kommentare: